وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست و مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 27/7/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ڕۆژی دووشەممە 28/7/2025، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، هاوکات هەمان ڕۆژ، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو: “هەر سبەی دووشەممە، مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ساڵی 2024 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1/7/2024ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”