ڕه‌سه‌ن
له‌كاتێكدا، ئه‌مڕۆ، ده‌بینین ڕۆژانه سه‌روتاری ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گرنگیدان یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم و گوشار به‌هه‌موو جۆرێك له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌خرێته سه‌ر هه‌رێم و هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ لاوازكردن و برسیكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌رێم ده‌درێت كه جێی ده‌ستخۆشیمانه.
له‌م كاته‌دا كه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به ته‌بایی و یه‌كڕیزییه، قه‌شمه‌رنووسێك دێت و مه‌نه‌لۆگێكی زۆر بێ ئه‌رزش و بێ له‌ززه‌ت به شێوازێكی زۆر هه‌رزه و نزم به‌ناوی (ئاشبه‌تاڵه‌وه) سووكایه‌تی به دانیشتوانی پایته‌ختی هه‌رێم به‌جۆرێك ده‌كات كه ته‌نیا له دوژمنانی ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ره ده‌وه‌شێته‌وه و له ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی به‌داخه‌وه په‌خش و به‌جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمه‌كه‌مان كراوه‌ته ئامانجی نه‌یار و ناحه‌زان و ڕۆژانه به درۆن و ڕاكێت بۆردوومانی شاده‌ماری ئابووریی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه له‌م مه‌هزه‌له‌یه‌دا هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان كه‌وتوونه‌ته ئه‌م زه‌لكاوه‌وه كه نه‌ده‌بوو به‌هیچ جۆرێك تێیبكه‌ون و به‌شداری له‌و گاڵته جاڕییه‌دا به گه‌له‌كه‌مان و شارێكی دێرینی وه‌ك هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ پایته‌ختی كوردستانه و جێی سه‌رنجی نه‌یارو دۆستانمانه بكه‌ن، له‌ڕاستیدا، ئه‌م (هه‌زه‌لیاته!!) بێ تامه به‌هیچ جۆرێك ناچێته خانه‌ی هونه‌ره‌وه و پێویسته برایانی یه‌كێتی به زووترین كات له ئه‌رشیفی (كوردسات) بیسڕنه‌وه و زینده به چاڵی بكه‌ن.