دژەتیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ بەیانی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

پێنجشەممە 17ـی تەممووزی 2025، دژە تیرۆری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 10:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.