سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ـی تەمووزی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند “بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەین.”

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی تەمووزی 2025 لە ڕێگای  درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک. هەرچەندە  هێرشەکان زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە توندی ئەم هێرشە تیرویستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە  مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنیی کەرتی وزە.
وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت  بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و  ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجیی خۆی لە دابینكردنی سەقامگیریی وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات.