سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و برایانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پیرمام، (14ی7ی2025)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو، له‌كاتێكی زۆر هه‌ستیار و پێویستیشدا بوو، حكوومه‌تی عێراقی وا بۆ حه‌فتا و پێنج ڕۆژ ده‌چێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، بیانووه‌كانی هه‌رچییه‌ك بێت ناتوانرێ پاساو بۆ ڕاگرتنی قوت و بژێوی خه‌ڵك بێت.
دانیشتووانی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی مه‌رج نییه سه‌ر به لایه‌نی سیاسی یان هه‌ر سیاسی بن، بۆیه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی حكوومه‌ت ده‌رهه‌ق مووچه‌خۆرانی له ناهه‌قی و ناده‌ستووری زیاتر نییه و نه‌ده‌بوو كارتی مووچه وه‌ك گوشار له‌سه‌ر هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه له ڕاستیدا به‌تایبه‌تی دژی توێژی مووچه‌خۆران و بازاڕی كاسبكارانی هه‌رێمه ئاوا نابه‌رپرسیارانه به‌كاربهێنرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ و هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستیی هه‌ردوولا، مایه‌ی ده‌ستخۆشی و په‌سه‌ندی هاووڵاتییانه به‌تایبه‌تی كه له به‌یانی كۆتاییدا، هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نیشان ده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی كه سه‌نگ و پێگه و هێز و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو لایه‌ك به‌هێزتر و كاریگه‌رتره، بێگومان حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌میشه له ناته‌بایی و نایه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ زه‌ربه‌لێدان له هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و ئه‌و بۆشاییه‌ی كردووه‌ته گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم كه‌م بكاته‌وه.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه هۆكار بێت بۆ یه‌كده‌نگییه‌كی سه‌رتاسه‌ریی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، كه به دڵنییایه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و خودی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و ئیدی ناتوانرێت به پاساوی فره هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی هه‌رێم و ناته‌بایی نێوانیان له‌لای هێزه جیاجیاكانی نێو په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه خراپ سوودی لێوه‌ربگیرێت و زوو زوو گڕو گێچه‌ڵ به هه‌رێم و دانیشتووانی بگێردرێت، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌وان سوودمه‌ند و ئێمه‌ش له هه‌رێم هه‌میشه زه‌ره‌رمه‌ند بووین.