وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوی کردەوە: ؛ئێوارەی رۆژی دووشەممە (14)ی تەمووزی 2025 لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر. هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە..”
ئاماژە بەوەش دراوە: ” وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات..”