ڕۆژی چوارشەممە 9ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.