ئەمشەو پێنجشەممە 3ی تەموزی 2025، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو لە کەرکوک دەنگی تەقینەوە بیسترا، دواتر دەرکەوت درۆنێک لە گەڕەکی بەدر لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کەوتووەتە خوارەوە.

تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە نازانرێت درۆنەکە خراوەتە خوارەوە یان خۆی کەوتووەتە خوارەوە.

لە شەوی 30ی حوزەیرانی 2025، سێ کاتیۆشا لە شاری کەرکوک کەوتنەخوارەوە، یەکێکیان لە گەڕەکی عروبە بەر ماڵێک کەوت، دووانی دیکەش لە فڕۆکەخانە کەوتوونە خوارەوە.