سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاوکاریی هاوپەیمان دابەشی سەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە، رۆژى پێنجشەممە بەرواری 3ی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (6) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتىی گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 6ی تەمموز دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
لەم مانگەدا، 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.