ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئانو سارێلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی و هاریکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کرایەوە.