ئەمڕۆ چوارشەممە 25/6/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە، بیروڕامان لەبارەی پێویستیی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

هاوڕابووین لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانماندا، دوایین ڕوداو و پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد و جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.