سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پێشوازیی لە دەستپێشخەری و ڕاگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كرد بۆ ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا و دەشڵێت: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 6ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: پێشوازیی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم سەبارەت بە ئاگربەست.”

هەروەها سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: “خۆڕاگری و گفتوگۆ تاکە ڕێگەن بۆ بەرەو پێشچوون.”

لە پەیامەكەیدا، گوتیشی: “ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، ڕێزگرتن لە دراوسێکان و هاوبەشەکان و بڕیاردانە لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە.”