ئاژانسی ئەکسۆسی ئەمەریکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران شەش مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئەمەریکی لە قەتەر کردووە.
هەروەها ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنیسی بڵاوی کردووەتەوە، لە دەوحە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد چالاک کراوە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی مووشەکی.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتحی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەستپێکردووە.
هەردوو ئاژانسی مێهر و تەسنیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنی هەڵدانی مووشەکەکانی ئێران بە ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە قەتەر و عێراق بەناوی بەشارەتی فەتح و بە هێمای “یا ئەبا عەبدوڵڵا” دەستی پێکردووە.
سەرچاوەیەکی باڵا کۆشکی سپی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمەریکا لە چۆنیەتی هێرشەکان ئاگادار بوون لە نزیکەوە چاودێری ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی عودەیدی سەربازی ئەمەریکا لە قەتەر دەکەن.