کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی یو ئێس ئێس نیمیتز گەیشتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران.
 

لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن، ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات و تاوەکو ئێستا 13 کەشتی لەو سنوورە جێگیر کردوون، دوو لە کەشتییەکان فڕۆکەهەڵگرن و ئەوانی دیکە هەڵگری موشەکی کرۆزن ئەو مووشەکەی بۆ ئامانجە سەختەکان بەکاردەهێنرێێت.

  ڕۆژنامەی وۆڵ ستری جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیی یو ئێس ئێس نیمیتز کە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لەسەر ئاستی جیهان و وێرانکەرە، گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

– کەشتییەکە پێنج هەزار سەرباز کاری لەسەر دەکەن.

– درێژەییەکەی 332 مەترە.

– پانییەکەی 78 مەترە.

– کێشەکەی 100 هەزار تۆنە.

– لە ساڵی 1975 دەستی بە کارکردن کردووە و بە وزەی ئەتۆم کار دەکات.

تواناکانی کەشتییەکە؟

 

– دەتوانێت نزیکەی 90 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری شەڕ هەڵبگرێت.

– توانای  هێرشی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی و هەواڵگری و شەڕی ئەلیکترۆنی هەیە.

– چەندین جۆری مووشەک لەخۆدەگرێت.

– چەندین کەشتیی دیکە و ژێردەریایی هێرشبەری لەگەڵدایە.
– سیستمی بەرگریی پێشکەوتووشی هەیە.
– بەشداری لە چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە لەوانە: شەڕی کەنداو لە ساڵی 1991، شەڕی عێراق لە 2003 و شەڕی ئەفغانستان.