د. هێمن ههورامی، لە دوو وانەی تریدا لە بابەتی حزبناسی و ڕێکخستن، بە وردی ھەر چوار جۆرەکانی ڕێکخستن (دەستپێشخەر، خۆگونجێنەر، کاردانەوە، ناچالاک- پاسیڤ) و پلانی تەنزیمی لە کاری حزبی سیاسیی بۆ کادیرانی بەشداربووی خولی ۲٠ەمینی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران شی کردەوە.
لە درێژەی بەڕێوەچوونی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی سێشەمە ١٧ ی ٦ دوو وانەی دیکەی لە بابەتی حزبناسی و ڕێکخستن پێشکەشی ھەڤاڵانی بەشداربووی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران کرد.
بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم دوو وانەیەدا بە وردی ھەر چوار جۆرەکانی ڕێکخستن (دەستپێشخەر، خۆگونجێنەر، کاردانەوە، ناچالاک- پاسیڤ) و پلانی تەنزیمی لە کاری حزبی سیاسی و ھەنگاو و قۆناغەکانی داڕشتن و جێبەجێکردن و ھەڵسەنگاندنی پلان بە گوێرەی پێداویستییە سیاسی و ھەڵبژاردن و چالاکییە فیکری و مەیدانییەکان و پرۆسەکانی چۆنیەتیی وەرگرتنی بڕیار لە کاری ئۆرگانی، بۆ کادیرانی بەشداربووی خولەكە شی کردەوە.


