ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە، چەند سەعاتێك لەمەوبەر، درۆنێكی ئیسرائیلی لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی پڕۆژەی گازی پارسی باشووری داوە، کە بووەتە هۆی تەقینەوەیەکی بەهێز.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە کراوەتە سەر پاڵاوگەی “فەجری جەم” لە بەشی وشکانیی کێڵگەی پارسی باشوور، تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی پاڵاوگەكە.
تاکو ئێستە وردەکاریی زیانەکان بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام شایەتحاڵان و کرێکارانی ناو پاڵاوگەکە دووپاتییان لەوە کردووەتەوە، “تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە”.