بۆ كۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی گەلی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوی كردەوە و ڕایگەیاند: “کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.”
ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە..
هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر غەمباری کردم.
کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو. لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە، کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
10ی6ی 2025