لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی “بەیەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی بەهێزو ساخلەم”، ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.5.29، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیرەکان و سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و ژمارەیەکى تر لە بالیۆزو دبلۆمایکارو پیاوانی ئاینی و مامۆستایانى زانکۆ وپسپۆڕان، دەزگای خێرخوازی بارزانی هەڵمەتێکی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکرد.

لەو هەڵمەتە نیشتیمانیەدا، وێرای نمایشکردنی ڤیدیۆیەکی هۆشیاری مادە هۆشبەرەکان، وتاری سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشکەشکراو دواتر بەرنامەی کاری یەکساڵەی هەڵمەتی نیشتیمانی رووبەروو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان خرایە روو…

لە پانێلەکان جەخت لەوە کرایەوە: ماددە هۆشبەرەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە و ناسەقامگیری کۆمەڵگە و زەمینەیەکی ترسناکیش بۆ چالاکییە تاوانکارییەکانیش دروست دەکات.

 سەبارەت بە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئەم پرسەش، ئاماژە بەوەدرا کە پێویستی بە ڕێبازێکی فرەلایەن هەیە لە خۆپاراستن و چارەسەرکردن و جێبەجێکردنی یاسا، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.