ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.










