ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییه‌كه‌ی توند كرد و رایگه‌یاند كه “یاری به ئاگر” ده‌كات.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای هه‌ندێك له گه‌وره‌ترین هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا دێت له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی روسیا له ئۆكرانیا له سه‌ره‌تای ساڵی 2022دا.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی “تروس سۆشیاڵ” وتی: “ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتین دركی پێناكات ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر من نه‌بوومایه شتگه‌لێكی زۆر خراپ به‌سه‌ر روسیادا ده‌هات. ئه‌و یاری به ئاگر ده‌كات!”.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان بڵاویكرده‌وه كه “دوای ئه‌وه‌ی بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر پوتین ده‌ربڕی، تره‌مپ بیر له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌كاته‌وه”.









