دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێ: “پوتین به ته‌واوه‌تی شێت بووه و به‌بێ هۆ خه‌ڵكی زۆر ده‌كوژێت.”.
(سی ئێن ئێن)، بڵاوی كرده‌وه كه قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای هێرشێكی فراوانی مۆسكۆ هات بۆ سه‌ر ئۆكراینا له رۆژی پشووی كۆتایی هه‌فته.
هاوكات تره‌مپ هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی ئۆكرانیا و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: “زیلینسكی به‌م ڕێگه‌یه‌ی كه گرتویه‌تییه به‌ر هیچ خزمه‌تێكی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه.”
تره‌مپ ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پوتین سه‌رۆكی رووسیا باشه، به‌ڵام شتێكم به‌سه‌ردا هات كه ئه‌و به ته‌واوه‌تی شێت بووه!، چونكه به‌بێ هۆ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كوژێ، من قسه ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كان ناكه‌م، به‌ڵكوو خه‌ڵكی تریش و هه‌روه‌ها به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان شاره‌كانی ئۆكراینا به‌بێ هیچ هۆكارێك ده‌كه‌نه ئامانج.
هاوكات تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، رووسیا ته‌واوی ئۆكراینای ده‌وێ، نه‌ك ته‌نیا به‌شێكی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنات، ئه‌وه ده‌بێته هۆی خستنی مۆسكۆ.