سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراق كرد و بیروڕایان لەبارەی پرۆسە سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/5/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە محەممەد سەمعان، سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان.