ئەمڕۆ هەینی 16ی 5ی 2025، سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن، جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو كردەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر (بەهمەن حوسێن جێگری سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان)ـم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن خەباتگێڕ و دڵسۆزی دۆزی گەلەكەی بوو و هەڵوێستە نیشتیمانیەكانی هەردەم جێگەی پێزانین بوون و لەیاد ناکرێن.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن و سەركردایەتی و ئەندامانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
16ی ئایاری 2025