پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بە دروشمی (پەروەردە، زانست، تێكۆشان) بەسترا.

لەو كۆنگرەیەدا، هەر دوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان لەژێر ناوی یەكێتیی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستان یەكیان گرتەوە و هەر ئەمڕۆش سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتیی ئەو ڕێكخراوە هەڵبژێردران.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) شڤان مەحموود، وەك سكرتێری یەكێتیی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.

ئەندامانی سكرتاریەتیی ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ئەمانەن:
یەكەم: ئەحمەد سەعید – 209 دەنگ.
دووەم: مەتین عەلی – 182 دەنگ.
سێیەم: شڤان عەبدولڕەحمان – 181 دەنگ.
چوارەم: ئەڤین ئەنوەر – 173 دەنگ.
پێنجەم: ڕێبین عەبدولسەلام – 162 دەنگ.
شەشەم: ئاکام عیرفان – 155 دەنگ.
حەوتەم: مەنسوور حوسێن – 153 دەنگ.
هەشتەم: شڤان مەحموود – 152 دەنگ.
نۆیەم: ناسکە سابیر – 141 دەنگ.
دەیەم: شنیا هوشیار – 126 دەنگ.
یازدەهەم: دەوەن دلێر – 112 دەنگ.

دواتر، شڤان مەحموود، بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە وەك سكرتێری ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابییان و لاوانی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.