محەممەد عەباس بەهرام، لە ساڵی 1952 لە کەرکووک، لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵلا لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کەرکووک و قۆناغی دواناوەندی و پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە.
دیارترین گۆرانییەکانی هونەرمەند بریتیین لە ( توڕەمە خۆت زیز مەکە – ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش)، یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی کوردستان کە لە دەرەوەی وڵات، لە بەریتانیا دەژیا، خاوەنی چەندان بەرهەمە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە دەنگی ئاشنان.
محەممەد عەباس بەهرام، یەکەم هونەرمەندە بە تەنیا لەگەڵ پیانۆ گۆرانی گوتووە.
دواین وەسیەتی هونەرمەند دەڵێت: “کە مردم، دەمەوێت لە کوردستان بمنێژن.”
هونەرمەند محەمەد عەباس لە ساڵی 1985ەوە لە بەریتانیا دەژیا و ماوەیەکە تووشی نەخۆشی بوو و بەیانی ئەمڕۆش لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.