دوای پەسەندکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری نرخی کارەبای ئاشکرا کرد.

  نرخی کارەبای ماڵان بە پێنج ئاست دیاریکراوە، لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 350 دینار و بەپێی بەکارهێنان نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بۆ هاوبەشانی تریش وەکو پیشەسازی و بارزگانی و کشتووکاڵی نرخەکە جێگیرە.

 بۆ سێ مانگی یەکەم حکومەت بە ڕێژەی جیاواز داشکاندن بۆ هاوبەشان دەکات، مانگی یەکەم 50%، مانگی دووەم 25% و مانگی سێیەم 15%.

 نرخەکان بەشێوەیەک دانراون تاوەکو کارەبا کەمتر بەکاربهێنیت کەمتر پارەت بۆ دێتەوە، ئەمەش لەپێناو بەفیڕۆنەدانی کارەبا و کەمکردنەوەی بەکارهێنانیەتی.

نرخی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ماڵان بەمشێوەیە:

یەکەم: یەک بۆ 400 کیلۆوات: 72 دینار.

دووەم: 400 بۆ 800 کیلۆوات: 108 دینار.

سێیەم: 800 بۆ 1200 کیلۆوات: 175 دینار.

چوارەم: 1200 بۆ 1600 کیلۆوات: 265 دینار.

پێنجەم: هەزار و 600 کیلۆوات بۆ سەرەوە: 350 دینار.

پارەی مانگانە بەپێی کیلۆوات:

یەکەم: مانگانە 400 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 28 هەزار و 800 دینارت بۆ دێتەوە.

 دووەم: مانگانە 800 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 72 هەزار دیارت بۆ دێتەوە.

سێیەم: هەزار و 200 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 142 هەزار دینارت بۆ دێتەوە.

چوارەم: هەزار و 600 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 248 هەزار دینارت بۆ دێتەوە.

پێنجەم؛ مانگانە دوو هەزار کیلۆوات بەکاربهێنیت: 388 هەزار دینارت بۆ دێتەوە.