پۆلیسی هەولێر ئەو كەسەی دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند كەسێك دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر بەشێوەیەكی ڕەمەكی تەقە دەكات، كە دەبێتە هۆی برینداربوونی كەسێك.
ئەمرۆ دووشەممە 12ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “ئەو كەسەی بەهەڕەمەكی تەقەی كرد، دەستگیر كرا.”
ڕاشیگەیاند: “تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند کەسێک دەبێتە دەمەقاڵییان و دواجار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکات و کەسی بەرامبەر زامدار دەکات، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگە.”