ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حوسییه‌كان درێژه‌پێدا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعایان له یه‌مه‌ن كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه زیاتر له 20 هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تێرمیناڵی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه به ته‌واوی له‌كاركه‌وتووه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا هاوشێوه‌ی به‌نده‌ری حوده‌یده له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به‌كاردێت، ده‌شڵێت كه “فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تیرۆریستی به‌كارده‌هێنرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت”.
له كاتێكدا میدیاكانی سه‌ر به حوسییه‌كان دانیان به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعادا ناوه، سوپای ئیسرائیل راشیگه‌یاند كه كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆی له عه‌مران كردووه‌ته ئامانج كه حوسییه‌كان بۆ دروستكردنی كڵاوه‌ی مووشه‌كی به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر 10 ئامانجی تر له یه‌مه‌ن.