ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 5ی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا، بەشداریی لە پرسەی (حەمزە)ی کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئەیاد عەللاوی کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمیی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
ئەیاد عەللاوی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ هاوخەمیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پرسەکەی دەربڕی.