ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە 10 هەزار دەنكە حەبی لە جۆری (ترامادۆڵ)ەوە دەستگیر كرد، كە ئەو حەبە بەبێ ڕێنوێنی و چاودێری و پسوولەی پزیشكی قەدەغەیە بفرۆشرێت.
شەممە 3ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، كە “دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمانەوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (گ. م. م)مان دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە “لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستمان گرت بەسەر 10 هەزار دەنکە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ)، کە بەنیازبوو بازرگانی پێوە بکات لە ناو شاری هەولێر، کە ئەم جۆرە حەبە لە جۆری هۆشبەرە و بەبێ ڕێنوێنی و چاودێریی پزیشکی و پسوولەی پزیشکی ڕێگە پێدراو نییە هیچ کەسێک بەکاریبهێنێت.”