خەبات: حەمید سورچی ــ هەریر:- ماڵی رۆشنبیری هەریر، لە قەزای هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتیی عەلی حەریری بەدروشمی (عەلی حەریری سوار چاکی شیعر و پێشەنگی داهێنان) دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە لە ڕۆژانی 29 ــ 30 ی نیسانی 2025 ، بە ئامادەبوونی عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و نووسەر و ئەدیب و شاعیران و چین و توێژەکانی دەڤەرەکە بەرێوەچوو.

لە دەسپێکی کۆنفرانسەکەدا دەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی عەلی هەریری و شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، دواتر وتاری بەخێرهێنان لەلایەن دکتۆر چەتۆ حەمەدەمین ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە خوێنرایەوە، وتاری هەریەک لە پارێزگاری هەولێر لەلایەن شێروان جەلال قائیمقامی قەزای هەریر و سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین لە لایەن دکتۆر فەرهاد عەلی پێشكەشكران، ڤیدیۆیەک لە بارەی ژیان و شیعرەكانی عەلی هەریری ـــ یەوە نمایشكرا، وێڕای پێشکەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان، شیاوی گوتنە لەمیانی کۆنفرانسەکەدا، کەماوەی دوو ڕۆژی خایاند، ژمارەیەک توێژینەوە لە چوارچێوەی چەند پانێڵکدا، پێشکەشکران کە بریتی بوون لەم توێژینەوانە:
ـــ ( زێدی عەلی حەریری و دۆزینەوەی گۆڕەکەی )
م. عەبدولرەقیب یوسف
ـــ ( عەلی حەریری و عەلییەکانی ناو دەستخەتەکان )
م. محەمەد عەلی قەرەداغی
ـــ ( عەلی حەریری لە دیدی زانا و ڕۆشنبیرانی کورددا )
بەدران ئەحمەد حەبیب
ـــ شوێن و پێگەی عەلی حەریری لە قوتابخانەی ئەدەبی کوردیی باکوور ( کرمانجی ) دا
پ .د . عوسمان دەشتی ، پ.ی . د. ڕۆژگار محەمەد سابیر ،
م.ی . ساکار حەمە ساڵح .
ـــ ئایا عەلی حەریری و عەلی عاشق یەک کەسایەتیین ؟
ڕزگار جەباری
ـــ جیاوازی لێکسیکی نێوان شێوەزاری هەکاری و شێوەزاری سورچیی بادینی بە نمونەی شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریری
د.ساکار ئەنوەر حەمید ، د. ڕزگارئیسماعیل کەریم
ـــ سالوخەتێن لەشێ مەعشووقێ د شعرێن کوردی یێن ( عەلی حەریری )دا
ـــ عیشق و جوانی لای شاعیران (عەلی حەریری ) و ( ئەندرۆمارڤێڵ ) دا .
د.رەوەند سەباح ئەحمەد ، م. زیاد محەمەد حەمەدئەمین
ـــ بررسی مضامين رندانه حافظ در سروده هاي على حريرى
پ. د. جیهاد شوکری مزوری
ـــ گوتاری عیشق لە دەقە شیعرییەکانی عەلی حەریریدا
د.سەیوان موحەمەد تاهیر بیبانی
ـــ شێوازناسیی ئاست تەوەری شیعرە فارسییەکانی عەلی حەریری
د .یەدوڵڵاپەشابادی ( زانکۆی کوردستان ــ ئیران ) ،
د.موجاهید غوڵامی ( زانکۆی خەلیج فارس ــ ئیران )

ـــ التجليات الصوفية في شعر على حريري وأثرها في التشكيل
الشعرى ومضمونه الروحي .
د.سەربەست نادر عەبدول

ـــ نۆستا لژیا لە شیعرە کوردییەکانی (عەلی حەریری) دا
پ.ی.د. دیار فایەق مەجید ، پ .ی. د.کاوە ئیسماعیل عەبدوڵڵا
ـــ جوانی سروشت لە غەزەلی ( ئەز پێم نەما سەبرو قەرار) ی
عەلی حەریری دا
م.محەمەد سدیق
نوستالژی عرفانی در اشعار علی حریری
کورەک عەلی ئەحمەد ، سومیە محەمەدی ( زانکۆی کوردستان ـــ ئیران )
دەقئاوێزانی ئایینی لە شیعرەکانی (عەلی حەریری )دا
د .شەرمین ئیبراهیم عەزیز

Khoshi Anwer Hasan , Midya Rafiq Majeed
A Multi = Dimensional Analysis of Harriss Sele ected Metaphysical Poems : A Socio= Cognitive Semantics Stud
ـــ بررسی و تحلیل انديشه هاى عرفاني سروده هاي پارسی علی حریری
د.سميرا كنعاني ، فرزانه هدايتي زاده ( زانکۆی ئیران ــ ڕۆژهەڵاتی کوردستان )
ـ
ـــ (دیاردە و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریری ) ( توێژینەوەیەکی سۆسیۆ ئەدەبییە ) .
م.ی . شەرمین وەلی ، م. ڕەوەند ساڵح
ـــ ڕۆڵی شیعری میللی لە پاراستنی کەلەپوور و کولتووری کوردیدا بە نموونەی شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریری .
پ.ی.د. هیوا کەریم حسێن
ـــ عەلی حەریری د کە شکۆل و دەستنڤیسێن کرمانجی دا.
هێرش کەمال ڕێکانی
ـــ قەوڵی هەسپی ڕەش لە نێوان ( عەلی حەریری و خالید زێباری ).
د. شەیدا باسم
ـــ ڕەنگدانەوەی لایەنی عیرفانی لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا .
پ .د. ئاراس محەمەد ساڵح
ـــ دەرکەوتەکانی پێغمبەران لە شیعرە کوردییەکانی ( عەلی حەریری ) دا
د. مزەفەر مستەفا
ـــ دیدی عەلی حەریری بۆ پێغمبەر محەمەد ( دروودی خوای لە سەربێت )
م.ی. نێچیروان جاسم ولی
ـــ هەماهەنگی ئیستاتیکی لە شیعری حەریری و مەحویدا لە
( ڕوانگەی هاوسە نگییەوە )
م.ی. ژینۆ عەبدولرەحمان محەمەد ، د.هەژار فەقێ سڵێمان
ـــ Dr.Bahar Assi
A Psycholinguistic Analysis of Ali Harirs Selected Poems
ـــ ناسنامەی شیعریی عەلی حەریری لە دوو توێی ڕەخنەی کوریدا .
پ.د.پەخشان سابیر حەمەد
ـــ ڕۆڵی دەنگ لە بونیادی ئاوازی شیعرە کوردییەکانی ( عەلی حەریری ) دا.
د.سەرباز مەجید خۆشناو
ـــ شێوازی ڕیتمی شیعرە کوردییەکانی ( عەلی حەریری ) دا
د. دنیا شهاب ، د.فرمێسک موسلیح
ـــ ڕەنگدانەوەی هونەری لێکچواندن لە شیعرە کوردییەکانی عەلی حەریریدا .
م .ئیسماعیل حەمەددەمین ، م.ی. مەهدی محەمەد مەلا ،
م. عەلی مستەفا نەجمەدین
شیاووی گوتنە توێژەران هەریەک لە زانکۆکانی سەڵاحەددین ، سڵێمانی ، دهۆک ، سۆران ، گەرمیان ، کۆیە ، تورکیا ، ئێران ، بەشداری کۆنفڕانسەکەبوون .
لە کۆتاییشدا بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانس خوێندرانەوە .بەمشێوەیە کۆتایی بەکارەکانی کۆنفڕانسەکە هات.