هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانی دەستگیر کرد کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتوون و دوو لە تۆمەتبارانیش ئافرەتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/4/2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوو تۆمەتباریان ئافرەتن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بەناوەکانی ( ش، ش، ع)، (ص، ع، ع)، (ي، هـ، ي)، (ر، ر، م)، ( د، ر، ف) و (م، ص، ک).”
ئەوەش خراوەتە روو: “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ناو هاتوو، دەستمان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ و مەریجوانە)، هەروەها دوو (دەمانچەی) بێ مۆڵەت، یەک (نارنجۆک)، کەلوپەلی پێوان و کێشانی ماددەی هۆشبەر.”
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن لە پێدانی زانیاری.