بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزدی (ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا) لە شاری دهۆک بەڕێوە دەچێت.
ئهمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزدی (ئایین، کلتوور، مێژوو، جوگرافیا) دەست بە کارەکانی دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی دهۆک و بنکەی لالشی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە سەنتەری کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک بەڕێوە دەچێت و دەیان لێکۆڵینەوەی زانستیی تێدا دەخرێتە ڕوو.
كۆنفڕانسهكه بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و توێژەرانی زیاتر لە 11 وڵات بە توێژینەوەی جۆراوجۆر لەبارەی ئێزدییەکان بەشدار دهبن.