سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ تەقینەوەكەی بەندەر عەباس لە ئێران بڵاو كردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەركۆماری ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 27/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز د. مەسعود پزیشکیان، سەركۆماری ئێران و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.”
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە: “لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.”
ئەمڕۆ، ئاماری نوێی تهقینهوه گهورهكهی ئێران ئاشكرا كرا كه له ئهنجامی ئهو تهقینهوهیهدا، 18 كهس گیانیان لهدهست دا، شەش كەسیش بێسەروشوێنن و ههزار كهسی دیكەش بریندار بوون.