سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد و لە دیدارەكەدا ڕایگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەی زیاتر بە كولتووری پێكەوەژیانی پێكهاتەكان دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مار گیۆرگیس یۆنان پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد.
لە دیدارەکەدا، مار گیۆرگیس ستایشی بەیەکەوەژیانیی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کردو خۆشحاڵیی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشان دا کە بۆ ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی نموونەی گەشی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانە .
مەسرور بارزانی، جەختی لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە.










