ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا لە باکوری سوریا لە کۆی هەشت بنکەی سەربازیی سیانیانی داخستوە و دەستیکردوە بە کشانەوەی سەدان سەرباز.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەکە کە بە پشت بەستن بە دو بەرپرسی باڵای ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، ئەمریکا ژمارەی سەربازانی لە سوریا کەم دەکاتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی پلانی داخستنی سێ بنکەی سەربازی لە کۆی هەشت بنکە دەستیکردوە بە کشانەوەی سەدان سەرباز.
لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سوریا کە دو هەزار سەربازن، کەم دەبێتەوە بۆ هەزار و (400) سەرباز.