نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوە دەچێت و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارەكەدا بەشدار دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/4/2025، نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانكۆی ئەمریكیی شارەكە بەڕێوە دەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تێیدا بەشدار دەبێت.

جگە لە سەرۆكی حكوومەت، هەر لە دیدارەكەدا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌، ئیحسان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ده‌یان كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی سیاسی به‌شدار ده‌بن.