سەرۆك بارزانی پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی یانەی دهۆك دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداو.
سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامە پیرۆزباییەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند “پیرۆزباهیەکا گەرم ل یانا وەرزشیا دهۆکێ دکەم بۆ ڤێ سەرکەڤتنا مێژووی بۆ ب دەستڤەئینا قەهرەمانیا جاما کەنداڤێ”.
سەرۆك بارزانی هەروەها رایگەیاند “هەروەسا پیرۆزباهیێ لە خەڵکێ دهۆکێ و هەمی خەلکێ کوردستانێ دکەم”.
سەرۆك بارزانی راشیگەیاند “ئەڤ سەرکەفتنە سەرکەفتنا هەمی کوردستانێ یە. دەستێ هەمی لایەکی خۆش و هەر سەرکەفتی بن”.
یانەی دهۆك ئەمشەو سێشەممە لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی كەنداو لەنێو یاریگەی دهۆك، بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی قادسییەی كوێتی بردەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی كوردستان و عێراق بووە پاڵەوان و جامەكەی بەرزكردەوە.