فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری حكوومەتی لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی چوارشەممە 16/4/2025، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15/4/2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “سبەی چوارشەممە، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان (چوارشەممە سوور)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.”

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە 17/4/2025، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.