پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد. 

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێکرد و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق پەسند کرا.بەوەش هەڵەبجە بەفەرمی بووە 19ـهەمین پارێزگای عێراق.