سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە شێخ هومام حەموودی دەكات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیانە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند “بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە شێخ د. هومام حەمموودی دەکەم و هیوای سەرکەوتنى بۆ ده‌خوازم”.

راشیگەیاند “نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەزموون و ڕۆڵی بەرچاوی لە کاری سیاسی و خزمەتکردنی وڵاتە کە مايه‌ى ڕێز و پێزانينه”‌.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا هەروەها رایگەیاند “دڵنیام سەرکردایەتيی بەڕێزیان و بوونيان له‌و ئه‌ركه‌دا، يارمه‌تيده‌رى بەهێزکردنی دیالۆگ و لێكگەییشتنى نێوان هێز و لايه‌نه‌ نيشتمانييه‌كان ده‌بێت و خزمەت بە عێراق دەکات”.