سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات، لە 17 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب بەشدار بوو، هەر لەو پێشانگەیە، كەناڵی كوردستان 24 بەرنامەیەكی بە درێژایی ماوەی پێشانگەكە داناوە، بەناوی ستۆدیۆی كراوە، تیایدا هەر جارە و نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەدیبێك میوان دەبێت.
بۆ ئەمجارە سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات، میوانی ستۆدیۆی كراوەیە، تیایدا باسی گرنگی پێشانگەكە و بەشداربووانی دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە و سەردانی خوێنەرانی كتێب كرد، لە بەشێكی قسەكانیدا باسی كلتووری كورد دەكات، گەلی كورد نەتەوەیەكی ئاشتیخوازە.
(4) ستۆدیۆی کراوەی کوردستان24 لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب – YouTube









