دابەشكردنی هاوكاریی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی سێ بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند شوێنێك بۆ پڕۆسەی دابەشكردن دیاری كراوە.
پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو هاوكارییە داراییە (مینحە) لەم شوێنانە دەبێت:
یەكەم: قەزای شێخان – بنكەی لالش – دووشەممە 7ی 4ی 2025
دووەم: كۆمەڵگەی شاریا – هۆڵی لالش – سێشەممە 8ی 4ی 2025
سێیەم: ناحیەی خانكێ – هۆڵی لالش/ قەسرێزدین – چوارشەممە 9ی 4ی 2025
چوراەم: كۆمەڵگەی دێرەبوون – هۆڵی لالش – پێنجشەممە 10ی 4ی 2025
له هەموو ئەو شوێنانە هاوكارییەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیان دابەش دەكرێت.
لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممە 12 و 13ی 4ی 2025 دابەشكردنی ئەو هاوكارییە بەردەوام دەبێت و لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بنكەی لالش لە دهۆك دەبێت.
پێشتر سەعید جردۆ، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش ڕایگەیاندبوو: “هاوکارییە داراییەکە هەموو ئەو هاووڵاتییە ئێزدییایە دەگرێتەوە کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون، تەنانەت ئەوانەی دوای ئازادکردنیان چوونەتە دەرەوەی وڵات.”
ئەو هاوكارییە داراییە، زیاتر لە سێ هەزار و 500 رزگاربووی دەستی داعش دەگرێتەوە و لە مانگی تەممووزی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا پڕۆژەكە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.