سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی بڕیری 688ـدا، سوپاسی پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكا و بە پێویستی زانی لە پاراستنی خەڵكی كوردستان بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە 5/4/2025، مەسرور بارزانی، سە رۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە (X) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لە ساڵیادی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سنوورێکی بۆ هێرش و ستەمی ڕژێمی بەعس دانا، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە.
سەرۆكی حكوومەت دووپاتیشی كردەوە: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی.