بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات :
بە بۆنەی ( 66)مین ساڵیادی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی لە گشت کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ڕۆژنامەی خەبات، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوریدا هەیە و خزمەتێکی زۆری بە زمان و کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە و سەکۆیەکی گرنگ و ڕاستگۆی گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان و پەرەپێدانی هزر و بیری نیشتمانپەروەرانە و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە.
لە ساڵیادی دەرچوونی ( خەبات) دا، دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی پێشڤەچوون و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازم .
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/4/4