ئەمڕۆ(66)ساڵ بەسەر یەکەمین ژمارەی “خەبات” زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕ دەبێت ” خەبات لەو ماوە دوورودرێژەی خەباتیدا هەڵگری ناسنامەی گەلەکەمان و خەبات و تێکۆشانی بووە و بووەتە قوتابخانەیەکی مەزن بۆ پێگەیاندنی هەزاران تێکۆشەر و قوربانیدەری گەلەکەمان و هەڵگری بیری نەتەوایەتی و دیموکراسی و یەکسانی و داکۆکیکەرێکی بەردەوامی داخوازیی رەوای گەلەکەمان و شۆڕشەکانی بووە.