بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لەبارەی داخستنی شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتریی خێرا لە گەرەکی 32ی پارک نزیک کۆمپانیای (opvi) ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە، بەیانی 3/4/2025 بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاری 120م خێرا لە گەرەکی 32ی پارک نزیک کۆمپانیای (opvi) گۆرەپانی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەخرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “داوا لە شوفێران دەکەین هاتوچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆڕی ئاوە کە تەواو دەبێت، دوای تەواوبوونی کارکردن شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.”