مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین و،  هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ  کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هاندەری زیاتری بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ‌

       ٢٩ـی ئاداری ۲۰۲٥