پێنجشەممە، 27ـی ئاداری 2025، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، عەبدول لەتیف قانوع، گوتەبێژی بزووتنەوەکە، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا.

میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایانگەیاند “گوتەبێژی بزووتنەوەکە، عەبدول لەتیف قانوع، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باکووری غەززە کوژراوە، کە کەسایەتی دیاری بزووتنەوەکە بووە.”

تەلەفزیۆنی ئەقسا، سەر بە بزووتنەوەی حەماس بڵاوی کردەوە، قانوع دوای ئەوەی خێوەتەکەی لە جەبەلیە بۆمباران کراوە، کوژراوە. سەرچاوە پزیشکیەکانیش ڕایانگەیاند “لەهەمان هێرشدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون، هاوکات لە هێرشە جیاجیاکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لانیکەم شەش کەس و لە خان یونس لە باشووری غەززە کەسێک کوژراون.”