پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ئاشکرای دەکات، سبەی دەوامی قوتابخانەکانە و تاقیکردنەوەکانیش دەست پێدەکەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، بڵاوی کردەوە سبەی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە و تاقیکردنەوەکانیش دەست پێدەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە بە پێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەیانی رۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٣/٢٤ دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە .”
ئاماژەی بەوەش داوە، رۆژانی ٢٤-٢٥-٢٦-٢٧ ی مانگی سێ تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەکرێن.